هەڵگرتنی تۆمارە ڤیدۆیکانی کامێرایی چاودێری لە ئینتەرنێتدا

لێرەدا فێرکایەکی ڤیدیۆم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی کە باس لەوە دەکات کە چۆن بتوانین تۆمارە ( Record ) ڤیدیۆکانی ناو هارد ئامێری کامێرایی چاودێری ( DVR/NVR ) هەڵبگرینە ناو ( Cloud )ی بۆشایی ئینتەرنێت بۆ ئەوەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆیانە لە هاردی کامێرایی چاودێری و ئینتەرێتیش هەبێت هەروەها هەر کاتێک لەبەر هەر هۆکرێک بێت گەر بێت هارد یان ئامێری کامێرایی چاودێری لەدەست بدەین بتوانین جارێکی تر تۆمارە ڤیدۆکان لە ئینتەرنێت ببینینەوە.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 1340
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Netcat 3.0

لە رێگایی بەرنامەی ( Netcat 3.0 ) دەتوانیت بزانیت کە ئایە ئەو هێلە ئینتەرنێتەی یان ئەو وایفایەی کە تۆ پەیوندیت پێوە کردوە کێ تریش پەیوەندی پێوە کردووە هەموویت بۆ نیشان دەکات واتا کاتێک تۆ کۆنێکتی راوتەرێک دەبێت خەڵکانێکیش وەکو تۆ کۆنێکتی هەمان راوتەر دەبن نیشانی دەدات هەموو ئەو کەسانەی بە هەر ئامێرێکەوە بێت کۆمپیوتەر یان مۆبایل یان تابلێت یان ... هتد کە کۆنێکیتی راوتەرەکە بوون بۆت دیاری دەکات و زانیاریت لەسەر ئامێرەکان دەداتێ.

Downloads:

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 2566
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

لە رێگایی ئەم کۆماندەوە IP بەرامبەرەکەت بزانە !

کاری ئەم کۆماندە بریتیە لە نیشاندانی ئەو پەیوەندیانەوە لە نێوان کۆمپیوتەری تۆ ( IP ) تۆ و ( IP ) ی بەرامبەرەکەت هەیە لە رێگایی هەر بەرنامەیەک یان ماڵپەرێک یان ... هتد بێت وە ( IP ) بەرامبەرەکەت دیاری دەکات لە رێگایی ئەم پەیوەندیەی لەگەڵ تۆ هەیە، لەگەڵ بار و جۆری  پەیوەندیەکەش دیاری دەکات، بەم شێوەیە کۆماندەکە بەکاردێت سەرەتا ( CMD ) بکەوە و  پاشان بنووسە ( netstat -n ) پاشان ( Enter ) بکە.

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 3529
کۆمێنت بنووسە (1 کۆمێنت)

خزمەتگوزاری My Activity لە گۆوگڵ ( Google )

یەكیك لە خزمەتگوزاریە چاکەکانی ماڵپەری گۆوگڵ بریتیە لە خزمەتگوزاری ( My Google Activity ) لەم بەشەدا دەتوانیت هەموو ئەو چالاکیانەی خۆت ببینیت لە ئەکاونتەکەت کاتێک رۆژانە ئەنجامی دەدەیت واتا بۆ نموونە تۆ رۆژانە چی گەرانێک دەکەیت لە ( Google ) بۆت دیاری دەکات لەگەڵ بەروار یان چی ڤیدیۆیەک دەکەیتەوە لە ماڵپەری ( YouTube ) یان چ بەشێک دەکەیتەوە لە مۆبایلەکەت یان دەتوانیت دیاری بکەیت لە کام ( APP ) مۆبایلەکەت چ دەکەیتەوە یان چ چالاکیەکت هەیە ؟ هەروەها هەر لەم بەشدا دەتوانیت بزانیت لە کام شوێن واتا لە کام شار ئەم بەشانەت کردۆتەوە لە مۆبایل و  کۆمپیوتەرەکت؟! لەگەڵ چەندین بەشی تری بە سوودی ئەم بەشە ( My Google Activity ).

کلیک لێرە بکە بۆ سەردان کردنی ئەم بەشە

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 3747
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی PRTG Network Monitor

ئەم بەرنامەیە ( PRTG Network Monitor ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە چاودێری کردنی هارد و رام  و پرۆسێسەر و فان و پاوەرسپڵای و ... هتد ی راوتەر و کۆمپیوتەر و ... هتد واتا بۆ  نموونە تۆ راوتەرێکی سیسکۆت هەیە ئارەزوو دەکەیت بزانیت باری تەندروستی راوتەرەکەت چۆنە واتا بزانیت فان یان میمۆری یان ( CPU ) یان پاوەرسپڵا یان ... هتد ی راوتەرەکەت چۆنە کاری دەکات یان نا، کێشەی هەیە یان نا یان تاکو چ رێژەیەکی لۆدی لەسەرە، یان ... هتد زانیاری زۆر زیاتر، کە دەبێت  کۆنفیگێک بکەیت لە نێوان راوتەرەکەت و  ئەم بەرنامە بۆ ئەوەی لە رێگایی ئەم بەرنامەوە ئاگاداری تەندروستی راوتەکەت ببیت یان ئاگاداری هەر کێشەیەک ببیت کە لە راوتەرەکەت دایە . بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، 

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن

تێ بینی : لە کاتی دابەزاندنی بەرنامەکە لە ماڵپەرەی بەرنامەکە لە ژێرەوە سیریەلێکت دەداتێ بۆ چالاک کردنی بەرنامەکە ئەگەر داوای سریەلی کرد .

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 3643
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

گواستنەوەی زانیاریەکانی فەیسبووک بۆ شوێنێکی تر

بەرێزان لێرەدا فێرکاریەکی ڤیدیۆیم بۆ ئامادە کردوون کە باس لەوە دەکات چۆن بتوانین زانیاریەکانی ناو فەیسبووکەکەمان وەک وێنە و ڤیدیۆ پۆست و ... هتد بگوازینەوە بۆ شوێنێکی تر لەناو ئینتەرنێتدا بۆ  ئەوەی بە هۆی هەر کێشەیەکەوە بێت کاتێک فەیسبووکەکەمان لە کار کەوت شتەکان لە دەست  نەدەین و لە شوێنیکی تر پاشەکەتمان هەبێت .

كلیک لێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە.

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 3177
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

مایکرۆتیک Mikrotik دامەزرێنە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت

هەروەک دەزانن راوتەری مایکرۆتیک یەكێکە لە چاکترین راوتەرەکانی جیهان و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا کە بە کاردێت بۆ دابەش کردنی ( IP ) بەسەر ئامێرەکان و کۆنترۆڵ کردنیان جا لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین سیستەمی مایکرۆتێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان بەکاربهێنین و کاری لەسەر بکەین و خۆمان لێ فێر بکەین لە بری بەکارهێنان لە شێوەی راستیدا بەم شێوەیە سەرەتا دەبێت بەرنامەی ( VirtualBox ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دامەزرێنن کیلک لێرە بکە پاشان لە بری ئەوەی سیستەمی مایکرۆتێک بە شێوەی فایلی وێنە دابەزێنیت و ( Setup ) بکەیت لەناو بەرنامەی ( VirtualBox )، تەنها پێویست بەوە دەکات ئەم فایلە دەبەزێنیت کە بە فۆرماتی ( OVA ) ە، کە تەنها بە دوو کلیک لەسەر کردن هەموو کارەکان جێ‌بەجێ دەکات و ئامادەی دەکات بۆ کاکردن لەسەر مایکرۆتێک کە دوای کردنەوەی فایلەکە لە ناو بەرنامەی (  VirtualBox ) تەنها پێویست بە چەند  هەنگاوێک دەکات ئەوەیش لە شوێنی ( Username ) بنووسە ( admin ) بۆ  ( Password ) یش بە بەتاڵی  جێ بهێڵە و  تەنها ( Enter ) بکە و پاشان بەرنامەی ( Win box ) بکەوە و کلیک لەسەر ( Neighbors ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ئەو ماک ئەدرێسە بکە کە لە بەشی خوارەوەی Neighbors ) هەیە پاشان کلیک لەسەر ( connect بکە ئەگەر کێشەت بۆ دروست بوو تەنها لە ( Tools ) کلیک لەسەر ( Legacy Mode ) بکە.

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 4151
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

TMAC v6 بۆ گۆرینی ماک ئەدرێس

بەرنامەی ( 6 TMAC ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی ماک ئەدرێسی ئامێرەکانتان بگۆرن بۆ ماک ئەدرێسی نوێ، کە دەبێت سەرەتا جۆری ئامێری پەیوەندی کردنەکەت هەڵبژێریت پاشان خۆت ماک ئەدرێسێک داخڵ بکەیت یان کلیک لەسەر ( Random Mac Address )بکەیت بۆ ئەوەی بە شێوەی هەرەمەکی بەرنامەکە ماک ئەدرێسێکی  نوێت بۆ دابین بکات.

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 3786
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

ماک ئەدرێس Mac Address و هەندێک زانیاری

ماک ئەدرێس بریتیە لەو ناونیشانەی کە لەسەر ئامێرەکانی وایفای و بلوتوس و ئیزەرنێت و ... هتد هەیە کە وەکو ناونیشانێک وایە بۆ ئامێرەکە، وەکو ژمارەی مۆبایل بۆ ئامێرێک یان ( IP ) بۆ  کۆمپیوتەر بەڵام ( IPدەگۆرێت لە هەمان کاتدا ( Mac Address ) بە شێوەی ئاسای ناگۆرێت، هەروەها بە چەند رێگایەک دەتوانین ماک ئەدرێسی ئامێری کۆمپیوتەرەکەتان بزانن ئەویش لە رێگایی ( CMD ) پاشان کردنەوەی ( CMD ) بنووسە ( getmac ) یان بنووسە ( ipconfig /all ) بەم شێوەیە دەتوانیت ماک ئەدرێسەکانت دەست کەوێت،هەروەها بۆ ئەوەی بزانین کە ئەم ماک ئەدرێسانە بەرهەمی کام کۆمپانیایە دەتوانیت لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە ئەم زانیاریمان دەست کەوێت دەربارەی دروست کەری کۆمپانیایی ماک ئەدرێسەکە، کلیک لێرە بکە ، هەروەها هەر کۆمپانیایەک کۆدی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ دروست کردنی ماک ئەدرێسەکان بۆ سەر ئامێرەکان.

 

  • سەردانەكان: 3839
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

گۆرینی Mbps بۆ MB/s

زۆرجار ئێمە کاتێک کارتێکی ئینتەرنێت دەکرین یان کاتێک هەوڵدەدەین خێرایی ئینتەرنێتەکەمان لە ماڵپەرەکانی تاقیکردنەوەی خێرایی ئینتەرێت بزانیت دەبینین ئەنجامەکەی بەم شێوەیە دەنووسرێت بۆ نموونە 88.56 Mbps لێرەدا رەنگە ئێمە بە ئاسانی نەزانین خێرایی ئینتەرنێتەکە چەندە؟! جا لێرەدا ماڵپەرەکم بۆ ئامادە کردوون بۆ گۆرینی ( Mbps ) بۆ ( MB/s ) واتا بۆ ئەوەی خێرای راستەقینە بزانێت کە بە ( MB/s ) دەپیورێت واتا ئەنجامەکەی بریتیە لە نرخ بە مێگابایت.

کلیک لێرە بکە بۆ گۆرین

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 3498
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Cisco Packet Tracer 7.3

بەرنامەی ( Cisco Packet Tracer 7.3 ) یەكێکە لە چاکترین بەرنامەکان بۆ دیزاین کردنی نێتۆورکینگ بەکاردێت بە تایبەتی بۆ دیزاین کردنی ( Network ) ی ئامێری جۆری سیسکۆکە بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بە شێوەی کردار نێتوۆرکەکە دامەزرێنیت بە شێوەی بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دایمەزرێنیت و  بۆ ئەوەی هەڵەکان بزانیت و پاشان بە شێوەی کردار دیزاینی نێتوۆرکەکە بکەیت و دوور لە هەڵە  چونکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە زۆر بە وردی دەتوانیت دیزاینی  نێتوۆرکەکەت بکەیت وەکو داخڵ کردنی  جۆری کێبڵ و ئامێر و داخڵ کردنی ( IPکۆمپیوتەر وناردنی نامە لە رێگایی کۆمپیوتەر و نوووسین  کۆمێنت و ... هتد لەگەڵ چەندین کەرستەی تر بۆ ئاسانکاری دروست کردنی دیزاینی نێتوۆرکەکە  لەسەر کۆمپیوتەرەک وە کاتێک لەسەر کۆمپیوتەر بەشەکان تاقیدەکەیتەوە بۆ دیاری دەکات لە کوێ  هەڵە هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر لینکەکان بکەن : لینکی یەکەم ، لینکی دووەم 

 کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ ٢٣ و ٦٤ بیت

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 3530
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

شاردنەوەی کۆمپیوتەر لە تۆری ئینتەرنێت

 لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین کۆمپیوتەرەکەمان لە تۆری ئینتەرنێت لە ( Network ) بشارینەوە واتا لەو تۆرە ئینتەرنێتەی کە هێلی ئینتەرنێتەکەمان لەسەریەتی یان ئەو هێلەی کە ئینتەرنێتەکەمان لێی هێناوە هەروەها کۆمپیوتەرەکەمان بە شێوەیەک بپارێزین کە خەڵکانێک نەتوانین بێنە ناو کۆمپیوتەرەکەمان جا یان بیشارینەوە لە ێتوۆرک یان کاتێک ئارەزوویان کرد داخڵی کۆمپیوتەرەکە ببن داوای وشەی نهێنی بکات ئەمەش بؤ ئەوەیە ئەگەر ئارەزوومان کردن هەندێک فایل و فۆڵدەر بەخش ( Share ) بکەین تەنها ئەو کەسانە بتوانین داخڵ ببن کە وشەی نهێنیان پێ دەدەین، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کردارانە ئەنجام بدەین سەرەتا لە ( Settings ) لە ویندۆز کلیک لەسەر ( Network &  internet ) بکە پاشان لە خوارەوە کلیک لەسەر ( Network and Sharing Center ) بکە پاشان لە  دەستی چەپ کلیک لەسەر ( Change Advanced Sharing ) بکە لە بەشی ( Private & public ) ... 

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 3886
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

نیشاندانی وشەی نهێنی وایفای

 لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ دۆزینەوەی ئەو وشە نهێنیانەی وایفای کە لە  کۆمپیوتەرەکەمان ( Save ) کراون و لەیادمان چووە وشە نهێنیەکە ( Password ) کە چیە کە بەم رێگایە دەتوانیت بە ئاسانی وشە نهێنیەکان بزانت بەم شێوەیە سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە  ( CMD ) پاشان بنووسە ( netsh wlan show profiles ) پاشان ئینتەر بکە و بەم شێوەیە ناوی هەموو وایفایەکان دەبینیت پاشان کام وایفایت مەبەست بێت بۆ زانینی وشە نهێنی  ئەم کۆدە  بەکاردێنیت ( netsh wlan show profiles name=wifi key=clear ) لە شوێنی ( Wifi ناوی ئەم وایفایە بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت وشە نهێنیەکەی بزانیت بەم شیوەیە لە بەشی ( Key Content ) وشەی نهێنی وایفایەکەت بۆ دەردەچێت، بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 5596
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی BitMeter OS 0.8

لە رێگایی بەرنامەی ( BitMeter OS 0.8 ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی زانیاریت دەست کەوێت دەربارەی  رێژەی بەکارهاتووی ئینتەرنێت واتا دیاری کردنی رێژەی بەرز کردن و دابەزاندن ( Upload , Download ) یان رێژەی هەمووی بە گشتی وە ئەم رێژەیەت بۆ دیاری دەکات بە پێ کات و رۆژ و ساڵ کە چەند ئینتەرنێتت بە کارهێناوە هەروەها دەتوانیت بەروار داخڵ بکەیت بە پێ بەروارەکە رێژەی بە کارهاتووی ئینتەرنێتەکەت بۆ دیاری دەکات هەروەها دەتوانیت وا بکەیت دیاری بکەیت کاتێک کە رێژەی دابەزاندن  یان بەرزکردنەوە بگاتە رێژەیەک کە تۆ دیاری کردوە بۆ نموونە ٢٠٠٠ مب بەرنامەکە ئاگادارت بکاتەوە  لەگەڵ چەند سوودێکی تری ئەم بەرنامە کە ئەم بەرنامە کە بۆ هەر سێ جۆری سیستەمەکانی  کۆمپیوتەر کار دەکات واتا ویندۆز و ماکنتۆش و لینۆکس.

 

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 4070
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

ئاگاداربوون لە هەبوون و نەبوونی ئینتەرنێت

 لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ ئاگاداربوون لە هەبوون و نەبوونی ئینتەرنێت لەناو کۆمپیوتەرەکەمان دا یان هەبوون و نەبوونی پەیوەندی نیتوۆرک بە کۆمپیوتەرەکەمان ئەوەیش  بە رێگایی بەکارهێنانی ( Ping ) بەم شێوەیە سەرەتا لە گەرانی ویندۆز یان لە ( RUN ) بنووسە ( ping www.bijmer.com -t ) گەر هاتوو وەڵامی ماڵپەرەکە هەبوو واتا نووسرا (  Replay from ) ئەوە واتا هیلی ئینتەرنێت هەیە گەر هاتوو نووسرا ( Request time out ) ئەوا یان هێلی ئینتەرنێتەکەت نیە یان زۆر لەسەرخۆیە گەر بێت و نووسرا (  General Failure ) واتا کۆمپیوتەرەکەت پەیوەندی بە نێتوۆرکەوە نیە گەر هاتوو نووسرا ( Destination host unreachable ) واتا کۆمپیوتەرکەت پەیوەندی لەگەل نێتوۆرک هەیە بەڵام لەگەل هێلی ئینتەرنێت نیە. 

کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 5004
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەڕەى 1 لەکۆى 3 پەڕەدا

BIJMER.com