ماک ئەدرێس بریتیە لەو ناونیشانەی کە لەسەر ئامێرەکانی وایفای و بلوتوس و ئیزەرنێت و ... هتد هەیە کە وەکو ناونیشانێک وایە بۆ ئامێرەکە، وەکو ژمارەی مۆبایل بۆ ئامێرێک یان ( IP ) بۆ کۆمپیوتەر بەڵام ( IP ) دەگۆرێت لە هەمان کاتدا ( Mac Address ) بە شێوەی ئاسای ناگۆرێت، هەروەها بە چەند رێگایەک دەتوانین ماک ئەدرێسی ئامێری کۆمپیوتەرەکەتان بزانن ئەویش لە رێگایی ( CMD ) پاشان کردنەوەی ( CMD ) بنووسە ( getmac ) یان بنووسە ( ipconfig /all ) بەم شێوەیە دەتوانیت ماک ئەدرێسەکانت دەست کەوێت،هەروەها بۆ ئەوەی بزانین کە ئەم ماک ئەدرێسانە بەرهەمی کام کۆمپانیایە دەتوانیت لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە ئەم زانیاریمان دەست کەوێت دەربارەی دروست کەری کۆمپانیایی ماک ئەدرێسەکە، کلیک لێرە بکە ، هەروەها هەر کۆمپانیایەک کۆدی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ دروست کردنی ماک ئەدرێسەکان بۆ سەر ئامێرەکان.

Comments powered by CComment