ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و بابەتێک دەربارەی کەرستە و ئامرازەکانی کۆمپیوتەر
بەرنامەی (4.3 Rufus ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە خستنە سەری هەر
سیستەمێک وەکو سیستەمی ویندۆز یان ماکنتۆش یان ئەندرۆید یان ... هتد بۆ سەر فلاش
میمۆری بۆ فۆرمات کردنی کۆمپیوتەرەکە یان بۆ دامەزراندنی سیستەمەکە بۆ سەر کۆمپیوتەرەکە
لە رێگایی فلاش میمۆری لە بری بەرکاهێنانی سیدی و دیڤیدی, هەروەها دەتوانیت هەر لە رێگایی
بەرنامەکەوە وەشانەکانی سیستەمی ویندۆز دابەزێنیت و پاشان بیخەیتە سەر فلاش میمۆری.
( Adobe ) یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگ و گەورەکانی بەرهەمهێنانی بەرنامەی کۆمپیوتەر وەکو بەرنامەی
( Adobe Acrobat , Adobe Photoshop , Adobe primer , ... هتد ) لەگەڵ چەندین بەرنامەی تر کە
ئەمانە بەرنامە بەناوبانگەکانی جیهانن بەرنامەی ئەکرۆبات بەرنامەیەکە بە کاردێت بۆ گۆرین و دەستکاری
کردنی فایلەکانی دۆکیمێنت جا لێرەدا لەم لینکەدا ئێوە دەتوانیت بە شێوەی ئۆنلاین کار لەسەر فایلەکانی
دۆکیمێنت بکەن بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو کە دەتوانیت گۆرانکاری لەسەر فایلەکان بکە هەروەها
دەتوانیت فایلەکان ( PDF ) بگۆرن بۆ فایلی تری دۆکیمێنتی هەروەها بە پێچەوانەوەش بە شێوەی ئۆنلاین
بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک کە گرینگیەکەی ئەم بەشە ئەوەیە کاتێک فایلە دۆکیمێنتەکان دەگۆرێت
بە کەمتری هەڵە فایلەکان دەگۆرێت.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردان کردنی لینکەکە
ئێمە کاتێک کۆمپیوتەر دادەگرسێنین زۆر بەرنامە و فایل هەیە بە شێوەی خۆکار دەکرێنەوە جا بەرنامەی
( Autoruns 14.09 ) کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە و پۆرتەبڵە پێوسیت بە ( Setup ) کردن ناکات
هەڵدەستێت بە نیشاندانی هەموو ئەو فایل و بەرنامانەی کە بە شێوەی خۆکار دەکرێنەوە لە کۆمپیوتەردا
کە دەتوانیت بە زۆر شێواز بەرنامەکان نیشان بدات بۆ نموونە هەمووی بە یەکەوە یان بە جیا جیا نیشان
بدات، هەروەها دەتوانیت دیاری بکەیت کام بەرنامە بە شێوەی خۆکار دەکرێتەوە ناچالاکی بکەیت.
بەرنامەی ( XYplorer 23 ) بەرنامەی زۆر چاکە بۆ نیشاندانی فایل و فۆڵدەرەکانی ویندۆز کە بەرنامەکە
کەرستەی زۆری تێدایە بۆ کار ئاسانی کردن بۆ بینینی فایل و فۆڵدەرەکان بە جۆرەها شێواز بۆ نموونە
دەتوانیت لە کاتێکدا چەند فۆڵدەرێک ئێکسپلۆرەر بکەیت یان دەتوانیت بە شێوەی خێرا یان شێوەی گەران
پێشکەوتوو کە زۆر هەڵبژاردەی تێدایە بۆ گەران بە دوای فایلەکاندا بگەرێت یان دەتوانێت ئەو فایلانەت
نیشان بدات کە بە شێوەی ئاسای نیشان نادرێت یان بە هۆی ڤایرۆسەوە تێکدراوەن و نیشان نادرێن
هەروەها دەتوانیت فلتەر بکەیت تەنها جۆرێک لە فایلەکان نیشان بدات بۆ نموونە تەنها وێنەکان یان
نووسراوەکان یان ڤیدیۆکان یان ... هتد نیشان بدات لەگەڵ چەندنین کاری تری زۆر چاکی ئەم بەرنامە.
بەرنامەی ( Driver Booster 9 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانین زۆر بە ئاسانی
پێناسە ( تعريف ) ەکانی کۆمپیوتەر دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەتان ( تعريف )
بکەن بە شێوەی خۆکار یان نوێ یان بکەنەوە بە یەکەوە، هەروەها دەتوانیت ( تعريف ) ەکانی
کۆمپیوتەرەکەت ( Backup ) هەڵبگریت و پاشان جارێکی تر ( Restore ) بکەیت و پارچەکانی
کۆمپیوتەرەکت پێناسە ( تعريف ) بکەیت.
تێبینی : بەم شێوەیە دەتوانیت بەرنامەکە کراک بکەیت سەرەتا بەرنامەکە دابخە پاشان فایلی
( version.dll ) بخە ناو فۆڵدەری ( C:\Program Files (x86)\IObit\Driver Booster\9.5.0 ) بۆ
سیستەمی ٦٤ بت بۆ ٣٢ بت بخە ناو فۆڵدەری ( C:\Program Files\IObit\Driver Booster\9.5.0 )
بەرنامەی ( 5.4 DWG FastView ) یەكێکە لە چاکترین هەر بەرنامەکانی دەستکاری کردن و نیشاندانی
فایلەکانی ئۆتۆکاد ( Auto Cad ) بە تایبەتی کردنەوەی فایلەکانی ( DWG , DXF ) کە بەرنامەکە لە دوو
مۆدی سەرەکی پێكهاتووە مۆدێکیان تایبەتە بە نیشاندان و مۆدێکیشیان تایبەتە بە دەستکاری کردنی
فایلەکانی ئۆتۆکاد، کە هەریەکە لە مۆدەکان کەرستەی زۆریان تێدایە بۆ کاکردن لە بوارەکەدا.
هەروەها دەتوانیت بەرنامەکە بۆ مۆبایلیش دابگریت کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکەن بۆ دابەزاندن
هەروەها دەتوانیت لە رێگایی ماڵپەریش فایلەکانی ئۆتۆ کاد بکەیتەوە کلیک لێرە بکە.
هەروەک دەزانن بەرنامەی ( Nero ) یەكێکە لە بەناوبانگترین بەرنامەکان سوتاندنی وێنە ( Burn Image )
کە لێرەدا ئەم بەرنامە بۆ ئامادە کردووەن کە ئەوەیش لە دوو بەشی سەرەکی پێکاتووە کە بریتیە لە
بەشی ( Nero Express , Nero Burning ROM ) کە بەشی ( Nero Express ) کە تایبەتە بە دروست
کردنی فایلی دەنگ و رەنگ ( Video & audio ) و داتا و کۆپی کردن و سوتاندنی وێنەی سیدی و
دیڤیدی بە جۆرەها شێوە،هەروەها لە بەشی ( Nero Burning ROM ) دەتوانین دیڤیدی داتا و ڤیدیۆ
کۆپی بکەن، هەروەها وێنە دیڤیدی بسوتێنە سەر دیڤیدی بە جۆرەها شێوە.
بەرنامەی ( CCleaner 5.9 ) یەكێکە لە بەرنامە بە تواناکان لە بواری چاکسازی کردن لەسەر
کۆمپیوتەر کە لە زۆر رووەوە چاکسازی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دەکات وەکو سرینەوەی پاشماوەی
ئینتەرنێت و سرینەوەی فایلە بێ کەڵکەکانی ویندۆز و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر هەروەها چاککردنی
کێشەکانی ( Registry ) لە ویندۆز , هەروەها نوێ کردنی ( تعريف ) درایڤەکانی کۆمپیوتەرەکەت .
هەروەها سرینەوەی فایلە دووبارەکانی کۆمپیوتەر و چالاک کردنی ناچالاک کردنی ئەو بەرنامانەی
بە شێوەی خۆکار دەکرێنەوە لە ویندۆز ، سرینەوەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەک کە لە
هەر شوێنێک فایلێکی ئەم بەرنامە هەبێت دەگەرێت بە دوایداو دەیسرێتەوە، هەروەها لەگەڵ
سرینەوەی فایلەکان بە شێوەی یەک جارەکی.
بەرنامەی ( Adobe acrobat dc pro 2019 ) یەكێکە لە بەرنامە بەناو بانگەکانی جیهان کە بەکاردێت
بۆ کردنەوەی فایلەکانی ئەکرۆبات ( PDF ) هەروەها دەستکاری کردنی فایلەکانی ( PDF ) واتا
گۆرانکاری کردن لەسەر فایلەکانی ئەکرۆبات بۆ نموونە گۆرینی نووسراوەکان یان وێنەکان یان زیاد
کردنی نووسراو و وێنە و ... هتد لەسەر فایلەکان ، هەروەها گۆرینی فایلی ئەکرۆبات بۆ جۆرەها
فایلی تر وەکو وێنە و وۆرد و ... هتد، لەگەڵ چەندین کاری تری گرینگی ئەم بەرنامە، کە لێرەدا
دەتوانیت بەرنامەکە دابەزێنن لەگەڵ ( Update ) و کراکی بە شێوەی کامل بۆ ٣٢ و ٦٤ بت.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامە و ( Update ) + کراک
بەرنامەی ( Rufus 3.16 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی فایلی
ئایزۆی ( ISO ) یان وێنە ( Image Disk )ی سیدی و دیڤیدی بسوتێنە سەر فلاش میمۆری و میمۆری کارد
سوودی لێ وەرگرن لە بووت و بەکاریبهێنیت بۆ نموونە دەتوانیت ( ویندۆز ١٠) بخەیتە سەر فلاش میمۆری و
کۆمپیوتەرەکەت خۆتی بێ فۆرمات بکەیت, کلیک لێرە بکە بۆ ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە