دوو ژمارە بکەوە لەناو یەک واتسئەپ ( WhatsApp )

 لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەم بۆ ئەوەی بتوانین دوو ئەکاونتی ( WhatsApp ) لە ناو یەک بەرنامەی WhatsApp ) بکەینەوە لەناو مۆبایل و بەم شێوەیە دوای کردنەوەی بەرنامەکەک لە ( Settings ) کلیک لەسەر ئەم ‌هێمایە بکە (  ) پاشان کلیک لەسەر ( Add Account ) بکە و پاشان  هەنگاوەکانی تر جێ بەجێ بکە بۆ داخڵ کردنی ژمارەیەکی نوێ لەناو بەرنامەی ( WhatsApp ) .

بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

مۆبایل

  • سەردانەكان: 2499
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

دروست کردنی ئەپی مۆبایل بە ئۆنلاین

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( www.kodular.io ) کە ماڵپەرێکە تایبەتە بە دروست کردنی ئەپی ( APP ) مۆبایلەکانی ئەندرۆید کە پێویست بە هیچ بەرنامەیەک ناکات بۆ دروست کردنی ئەپەکان تەنها پێویست بەوە دەکات ئەکاوینتێک لە ماڵپەرەکە دروست بکەیت و خۆت تۆمار بکەیت و ئەپ دروست بکەیت کە ماڵپەرەکە کەرستەی زۆر تێدایە لەم بوارەدا بۆ دروست کردنی ئەپی ئەندرۆید وەکو دانانی ماپ یان دانانی براوزەر یان دانانی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ و دەگمەی بەگەرخستن و ... هتد کە کەرستەی زۆر زۆری تێدایە لەم بوارەدا بە ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی ئەپێکی زۆر چاک و پێشکەتوو دروست بکەیت.

بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە ، ڤیدیۆ دووەم ، ڤیدیۆ سێ یەم ، ڤیدیۆ چوارەم

 

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە

مۆبایل

  • سەردانەكان: 4277
کۆمێنت بنووسە (2 کۆمێنتەکان)

وەرگرتنی زانیاری دەربارەی مۆبایلەکان

لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەوە دەتوانین زانیاریتان دەست کەوێت دەربارەی ( مواسەفات ) ی مۆبایلەکان جیهان واتا کاتێک ناوی مۆدێلێکی مۆبایل داخڵ دەکەن زانیاری وردت دەداتێ دەربارەی رامی و میمۆری و پێکسڵی کامێرایی مۆبایلەکە و ( Display ) و ...هتد یان زانیاری دەربارەی ( Sensors ) مۆبایل و لەگەڵ چەندین زانیاری تر دەربارەی مۆبایلەکان هەروەها لەگەڵ زانینی نرخی مۆبایلەکە.

 

ماڵپەری یەکەم   ،  ماڵپەری دووەم    ،   ماڵپەری سێ یەم     ،   ماڵپەری چوارەم   ،  ماڵپەری پێنجەم

مۆبایل

  • سەردانەكان: 4345
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی 3uTools کارە ناوازەکانی بۆ ئایفۆن

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەی ( 3uTools ) کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە و بە سوودە کە تایبەتە بە مۆبایلی ئایفۆن ( I phone ) کە کاتێک مۆبایلەکە کۆنێکت دەکەیت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە لە رێگایی کێبڵەوە دەتوانیت کۆنترۆڵی بەشی (  ڤیدیۆ ، دەنگ ، وێنە ، زەنگەکان ، بەرنامەکان ، فایلەکان ... هتد ) بکەیت واتا وێنە و ڤیدیۆ  و فایلەکان ببینیت و زیاد و کەمی بکەیت، هەروەها دەتوانیت بەرنامەکانی ناو مۆبایلەکەت بسریتەوە یان هی نوێ دامەزرێنیت یان هەموو داتای ناو مۆبایلەکات بسریتەوە یان سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە هەروەها دەتوانیت ئەم کارانەش ئەنجام بدەیت لە رێگایی ئەم بەرنامەوە وەکو گواستنەوەی داتا ، گۆرینی جۆرەکانی دەنگ و رەنگ ، دروست کردنی زەنگ ، راگرتنی بەشی نوێ کردنەوەی سیستەم ، هەڵگرتن و هێنانەوەی فایلەکان ، ... هتد لەگەڵ چەندین بەشی بەسوودی تری ئەم بەرنامە، هەروەها دەتوانیت زانیاری هەمە چەشنت دەست کەوێت لەسەر مۆبایلی ئایفۆنەکە ، هەروەها لە هەمووی گرینگتر ئەوەیە لە بەشی ( View Verification Report ) دەتوانیت هەموو پارچەکانی مۆبایلەکەت ببینیت وەکو بەشی  پاتری و کامێراو و بلۆتوس و وایفای و هارد و ... هتد و زانیارت دەست کەوێت لەسەر ئەوەی کام لە پارچەکان گۆردراون. بۆ زانیاری زیاتر بە کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە : ڤیدیۆ یەکەم ، ڤیدیۆی دووەم ، ڤیدیۆ سێ یەمە

Downloads:

بابەتی هەمەجۆر

  • سەردانەكان: 6322
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەگەرخستنی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر

لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی چۆنیەتی کارپێکردنی یان بەگەرخستنی  سیستەمی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر لە رێگایی بەرنامەی ( VMware workstation )، کە هەنگاو بە هەنگاو لەم فێرکاریەدا بە وێنە و نووسراو باس لەوە دەکات کە چۆن کار لەسەر سیستەمی ئەندرۆید  دەکەین لەسەر مۆبایلەکەمان بە هەمان شێوەش بتوانین کار لەسەر ئەندرۆید بکەین لەسەر کۆمپیوتەر.

مۆبایل

  • سەردانەكان: 6757
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

زانیاری مۆبایلەکەت لەسەر کۆمپیوتەرکەت ببینە

لە رێگایی بەرنامەی ناو ویندۆزەکەت کە بە شێوەی سەرەکی هەیە لەناو کۆمپیوتەرکەت کە ئەویش بەرنامەی ( Your Phone ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی زانیاریەکانی ناو کۆمپیوتەرکەت وەک نامە و وێنە و پەیوەندی کردن و نۆتیفیکەیشنەکان ببینیت و هەروەها پەیوەندی نامە و تەلەفۆن ئەنجام بدەیت لە  رێگایی کۆمپیوتەر واتا بتوانیت نامە بنێریت لە رێگای کۆمپیوتەر و تەلەفۆن بکەیت کە بە شێوەیەکی زۆر ئاسان دەتوانیت ئەم کارە ئەنجام بدەیت بێ دامەزراندنی هیچ بەرنامەیەک کە ئەویش بەم رێگایە  سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Your phone ) پاشان بەرنامەکە بکەوە پاشان کلیک لەسەر  ( Get Started ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( ... I have the Your Phone ) بکەن پاشان کلیک لەسەر ( Pair with QR Code ) بکە پاشان لە مۆبایلەکەت بەرنامەی ( Your Phone companion ) بکەوە کلیک لەسەر ( Get Started) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Link your Phone and PC ) بکە پاشان ( continue ) پاشان بە مۆبایل بار کۆدی سەر بەرنامەی کۆمپیوتەرەکەت سکان بکە بەم شێوەیە پەیوەندی دروست  دەبێت لە نێوان مۆبایلەکەت و کۆمپیوتەرکەت و دەتوانیت لە رێگایی کۆمپیوتەرەکەتەوە زانیاری ناو مۆبایلەکەت ببینیت وەکو نامە و وێنە و... هتد و پەیوەندی بکەیت لە رێگایی نامە و تەلەفۆن کردن بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

بابەتی هەمەجۆر, مۆبایل

  • سەردانەكان: 3822
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەگەرخستنی بەرنامەکانی مۆبایل لەسەر کۆمپیوتەر

زۆر بەرنامەی هەیە بۆ بەگەرخستنی بەرنامەکانی مۆبایل واتا بەرنامەکانی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر کە لە رێگایی ئەم بەرنامانەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی بەرنامەکانی مۆبایلی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر بەگەربخەیت وەکو ئەوەی بەرنامەکان لەسەر مۆبایل بەکاربێنیت بە جۆرێک ئەو بەرنامە بەکاربێنیت وەکو ئەوە وابێت کار لەسەر مۆبایل بکەیت و کە یەكێک لە بەرنامەکان بەرنامەی (  Multi-MEmu 7.5 ) کە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت ( Setup ) بکەیت لەسەر کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی مۆبایلی لەسەر بکەیتەوە وەکو  ئەوەی کار لەسەر مۆبایلی ئەندرۆید بکەیت کلیک بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ ، ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە

بابەتی هەمەجۆر, مۆبایل

  • سەردانەكان: 4378
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چۆنیەتی گواستنەوەی شاشەی مۆبایل بۆ کۆمپیوتەر

لێرەدا باس لە رێگایەکی ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی گواستنەوەی شاشەی مۆبایلەکەت بۆ سەر  کۆمپیوتەرەکەت واتا بینینی شاشەی مۆبایل لەسەر کۆمپیوتەر بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی  دەرەکی سەرەتا لە کۆمپیوتەرەکەمان لە بەشی ( Settings ) کلیک لەسەر ( System ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Projecting to this PC ) بکە ئەگەر بەشەکە چالاک نەبوو دەبێت بەرنامەی  ( Wireless display ) لەناو کۆمپیوتەرەکەت دامەزرێنیت بەم شێوەیە لە بەشی ( Settingsکلیک لەسەر ( Apps ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Optional Features ) بکە پاشان لە گەرانەکە بگەرێ بەدوای ناوی ( Wireless display ) و دامەزرێنە سەر کۆمپیوتەرکەت ئەگەر دانەمەزرا دەبێت ئەم کارە  بکەیت لەبەشی وایفای کۆمپیوتەرەکەت کلیک لەسەر ( Properties ) ئەو وایفایە بکە کە پەیوەندیت  پێوە کردووە پاشان بەشی ( Set metered connection ) ناچالاک بکە بەم شێوەیە دەتوانیت Wireless display ) دامەزرێنیت، پاش دامەزراندن لە بەشی ( Projecting to this PCکلیک لەسەر launch the connect app to project to this pc ) بکە پاشان لە مۆبایلەکەت لە  بەشی ( Cast ) لە مۆبایلەکەت بگەرێت بە دوای ناوی کۆمپیوتەرەکەت و پەیوەندی پێوە بکە، بەم شێوەیە دەتوانیت شاشەی مۆبایلەکەت بگوازیتەوە بۆ سەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

بابەتی هەمەجۆر, مۆبایل

  • سەردانەكان: 3197
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)
BIJMER.com