هەندێک جار دەبینین هەندێک کیبۆرد هەیە لە بەشی زمان گۆرین پێویستمان پێان نیە بەڵام لەبەشی ( Settings ) دیار نین لە ویندۆز بۆ ئەوەی بیان سرینەوە جا یەكێک لە رێگە چارەکان ئەوەیە لە رێگایی ( Powershell ) ئەو کیبۆردەی کە مەبەستمانە بی هێلینەوە ئەوانی تریش بسرینەوە پاشان ئەو کیبۆردانەی کە مەبەستمانە دایان بنێنەوە بەم شێوەیە سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Powershell ) پاشان ئەم کۆماندە ( Run ) بکە ( Set-WinUserLanguageList en-US ) پاشان ویندۆزەکەیت ( Sight out ) بکە بەم شێوەیە هەموو کیبۆردەکانی تر دەسرێنەوە و تەنها کیبۆردی ئینگلیزی ئەمریکی دەمێنێتەوە پاشان دەتوانیت کیبۆردەکانی تر وەکو کوردی و عربی و ... هتد زیاد بکەیت.

لێرەدا زیاتر لە ١٠٠٠ فۆنتی کوردیم بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی بەرنامە بۆ دامەزراندنی فۆنتەکان بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەتان وەکو فۆنتی ( رێبار ، روداوو ، سەرچیا ، ئارێز ، کاژین کرمانج ، یونی قادیر ، یونی سالار ، یادگار ، ... هتد ).

زیاتر لە ١٠٠٠ فۆنتی کوردی بە شێوەی بەرنامە ![]()
لێرەدا کۆمەڵێک لە فۆنتی سریانم بۆ ئامادە کردوون بۆ نووسین بە زمانی سریانی لەناو بەرنامەکانی نووسینی کۆمپیوتەردا.

فۆنتی سریانی ![]()
لێرەدا کۆنڤێرتێکی فۆنتم بۆ ئامادە کردوون بۆ گۆرینی فۆنت لە عربی بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش یان کوردی بۆ یونی کۆد هەروەها بە پێچەوانەوەش یان ئۆکتاڵ بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش یان هێکسا بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش یان گۆرینی ئاسکی بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش یان گۆرینی یونی کۆد بۆ ( URL ) بە پێچەوانەوەش یان گۆرینی ( Binary ) بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوش.

گۆرینی جۆرەکانی فۆنت ![]()
لێرەدا زیاتر لە ٣٠٠٠ فۆنتی تورکیم بۆ ئامادە کردوون بۆ نووسین لەناو بەرنامەکانی کۆمپیوتەردا.

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەشی خزمەتگوزاری فۆنتەکان لە ماڵپەری گۆوگڵ کە لە رێگای ئەم بەشەی ماڵپەری گۆوگڵەوە ( Google ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی زۆرترین جۆری فۆنتەکانی بە زۆرترین زمانی جیهان دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان بە خۆرایی، لەگەڵ جۆرەها ئایکۆن.

لێرەدا زیاتر لە ١٠٠٠ فۆنتی جۆراو جۆری فارسیم بۆ ئامادە کردوون بۆ نووسین لەناو بەرنامەکانی کۆمپیوتەردا بە شێوازی زۆر جوان .

زیاتر لە ١٠٠٠ فۆنتی فارسی ![]()
لێرەدا زیاتر لە ٦٠٠ فۆنتی قورئانی پیرۆزم بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی بەرنامە بۆ نووسین لە ناو بەرنامەکانی نووسینی کۆمپیوتەر کە کاتێک پیتەکانی ئینگلیزی کیبۆردەکەت دادەگریت وشەکانی قورئانی پیرۆزت بۆ دەنووسێت بە شێوەی جیاواز و زۆر جوان و شێوەی قورئانی.

لێرەدا کۆمەڵێکی زۆر لە فۆنتەکانی هێمای هەمە جۆرم بۆ ئامادە کردوون وەکو نەخشەکانی جیهان یان ناوەکانی خوای گەورە یان وشەی ( بسم الله الرحمن الرحيم ) بە زۆر شیوە یان ناوەکانی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم ) بە زۆر شێوە یان شێوەکانی مزگەت یان ... هتد.

کۆمەڵیک لە فۆنتەکانی هێما Symbol ![]()
لێرەدا ١٠،٠٠٠ فۆنتی جۆرا و جۆری ئینگلیزیم بۆ ئامادە کردوون بۆ کەڵك وەرگرتن لە نووسین لەناو بەرنامەکانی کۆمپیوتەردا.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە: ٥٩٩ مب
لێرەدا دەتوانین فۆنتە کوردیەکان وەکو ( Ali - PG - Zanst - Zhiar - Ribaz - AF - Shler ) لەگەڵ فۆنتەکانی یونی کۆد بە شێوەی بەرنامە دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان.

دابەزاندنی کۆمەڵیک فۆنتی کوردی ![]()
بەرنامەی ( FontCreator Professional Edition 11.5 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ دەستکاری کردن و دروست کردنی فۆنتەکانی کۆمپیوتەر کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی ئەم کارە ئەنجام بدەن کە کەرستەی زۆری تێدایە بۆ دەستکاری کردنی فۆنتەکان هەروەها دەتوانیت دەستکاری ئەم فۆنتانە بکەن کە لەناو کۆمپیوتەرەکەت دانراون.

بەرنامەی FontCreator Professional Edition 11.5 ![]()
لێرەدا درێژکراوی ( ToUnicode ) بۆ ئامادە کردوون کە ئەم درێژکراوە لەناو بەرنامەی وۆرد ( Microsoft Word ) زیاد دەبێت و هەر لەناو بەرنامەکەدا دەتوانین نووسراو لە فۆنتی علی بگۆرین بۆ یونیکۆد، کە سەرەتا پێویستە فۆنتەکە بیکەیت بە علی پاشان بیگۆریت بۆ فۆنتی یونی کۆد،هەروەها پێویستە ئەم بەرنامانەیی خوارەوەت هەبێت بۆ بەگەرخستنی درێژکراوەکە.
- Microsoft .NET Framework 4 Client
- Visual Studio 2010 Tools for Office Runtime

درێژکراوی ToUnicode بۆ بە یونی کۆد کردن 1.0 ![]()
بەرنامەی ( Kurdish Key & Font Convert ) بەرنامەیەکی کوردی زۆر چاکە کە دەتوانیت لە رێگایی ئەم بەرنامەی ىێ بوونی کیبۆردی کوردی بە یونی کودی کوردی بنووسیت هەروەها دەتوانیت فۆنت لە علی بگۆریت بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش هەروەها دەتوانیت فۆنت لە لاتین بگۆریت بۆ یونی کۆد و بە پێچەوانەوەش.

بەرنامەی Kurdish Key & Font Convert 2.0 ![]()
لێرەدا کیبۆردی ( Free Virtual Keyboard 5.0 ) بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی پۆرتەبڵ و بەرنامە کە دەتوانین سوودی لێ وەرگرن بۆ بەکارهێنان وەکو کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەتان لەکاتی لە کار کەوتنی کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەتان.

پەڕەى 1 لەکۆى 2 پەڕەدا