لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین زۆر بە ئاسانی فایلێکی قەبارە گەورە ( Big Size ) بەش بەش بکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی بەشەکانی فایلەکە بەرزی ( Upload ) بکەینەوە سەر ئینتەرنێت و پاشان دایبەزێنینەوەو جارێکی تر لێکی بدەینەوە چونکە ئەم کردارە کار ئاسانیمان بۆ دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت فایلێکی قەبارە گەورە ( Download / Upload ) بکەین کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کردارە ئەنجام بدەیت سەرەتا دەبێت بەرنامەی ( Winrar ) هەبێت لە کۆمپیوتەرەکەت کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن پاشان هەر بەرنامەیەک یان فایلێک کە ئارەزوو بکەیت بەش بەشی بکەیت کلیکی لای راستی لەسەر دەکەیت پاشان لە ( Winrar ) کلیک لەسەر ( Add to Archive ) بکە پاشان لە ژێرەوە لە ( Split to volume, Size ) قەبارەیەک هەڵبژێرە بۆ نموونە بنووسە ( 100 MB ) پاشان کلیک لەسەر ( Browser ) بکە و شوێنیك هەڵبژێرە بۆ ( Save ) کردنی فایلەکە پاشان کلیک لەسەر ( OK ) بکە، بەم شیوەیە فایلەکە بەش بەش دەبێت، قەبارەی هەر فایلێک دەبێتە ( 100 Mb ) بۆ لێکدانەوەی فایلەکە کلیک لای راست لەسەر هەموو فایلەکان بکەن کە بەش بەش کراون پاشان کلیک لەسەر ( Extract Here ) بکە، بەم شێوەیە کردارەکە کۆتای دێت.

Comments powered by CComment