لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بزانین کە ناوی ئەو ئامێرەی ( Device ) کە پەیوەستە بە کۆمپیەتەرەکەمان ناوی چیە کە کاتێک سەیری دەکەین لە لستی پارچەکانی ئامێری کۆمپیوتەر ( Device Manager ) ناوی نادیارە واتا ناوەکەی نەنووسراو جا کاتێک ناوەکەی بزانین ئاسانتر دەتوانیت بگەرێت بە دوای پێناسەکەی ( تعريف ) لە ئینتەرنێتدا کە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم ناوە بزانین، سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر ( This PC ) دەکەین پاشان ( Properties ) پاشان لە دەستی لای راست کلیک لەسەر ( Device Manager ) بکە پاشان ئەو ئامێرە هەڵبژێرە کە ناوەکەی نەناسراوە پاشان کلیکی لای راست لەسەر ناوە نە ناسراوکە ( unknown ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Properties ) بکە پاشان لە تابەکان کلیک لەسەر ( Details ) بکە پاشان لە ( Property ) ئەم بەشە ( Hardware ID ) هەڵبژێرە پاشان لە ( Value ) لە پاش وشە ( VEN ) چوارە پیتەکە هەڵبژێرە و لەگەڵ چوار پیتەکانی دوای وشەی ( DEV ) هەڵبژێرە لەم ماڵپەرە کلیک لێرە بکە لە بەشی ( Vendor ID ) و ( Device ID ) بنووسەوە و بەم شێوەیە ناوی پێناسەکە ( تعريف ) ی ئامێرەکەت دەست دەکەوێت، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر.

Comments powered by CComment