لەم بابەتە ئەوە دەخەمە روو کە چۆن بتوانین وشەى نهێنى (پاسۆرد) دابنێین بۆ پارتیشنەکانمان لە ویندۆسى 7 بۆ ئەوەى لە کاتێک کۆمپیوتەرەکەمان ئەگەر کەسێکى ترى هاتە سەر نەتوانێت بە ئارەزووى خۆى سەیرى هاردەکانمان بکات تەنها خۆمان بتوانین بە ووشەى نهێنى بچینە ژوورەوه ...
![]()
سەرەتا بۆ ئەم کارە مای کۆمپیوتهر ( My Computer ) بکهوهو دواتر کلیکى لاى راست لەسەر هاردى (پارتیشنى) کە مەبەست بکە... هتد
لەم بابەتە ئەوە دەخەمە روو چۆن بتوانین وشەى نهێنى (پاسۆرد) دابنێین بۆ پارتیشنەکانمان لە ویندۆسى 7 بۆ ئەوەى لە کاتێک کۆمپیوتەرەکەمان ئەگەر کەسێکى ترى هاتە سەر نەتوانێت بە ئارەزووى خۆى سەیرى هاردەکانمان بکات تەنها خۆمان بتوانین بە ووشەى نهێنى بچینە ژوورەوه ...
![]()
سەرەتا بۆ ئەم کارە مای کۆمپیوتهر ( My Computer ) بکهوهو دواتر کلیکى لاى راست لەسەر ئەو هاردى (پارتیشنى) کە مەبەستتە بیکەیت بۆ نمونە ئێمە هاردى (D) هەڵدەبژێرین کلیکى لاى راستى لەسەر دەکەین دواتر دەبێت ئەم هەڵبژاردەیە هەڵبژێرین (Turn on Bit LocKer ) ئینجا ویندۆیەکەمان بۆ دەبێتەوە لەم ویندۆیە هەڵبژاردەى (Use password to unlock the Drive ) چاڵاک بکەوە لە هەردوو خانەى بۆشایى ووشەى نهێنى (پاسۆرد) ە کە بنووسە ئینجا لە خوارەوە کلیکى (Next) بکە ویندۆى دواى ئەوە زۆر گرنک نییە تەنها هەڵبژاردەى (Save the recovery key to a file ) کە دەکا هەڵبژاردەى دووەم کلیک بکە دواتر ویندۆیەکى ترى لێدەبێتەوە دەڵێت وەک یارمەتى دانێک پاسۆردەکەت لە ناو مەلەفێکى تێکست دا سەیڤ بکە لە شوێنێک، تۆش بە ئارەزووى خۆت لەو شوێنەی مەبەستتە سەیڤى بکە بۆ ئەوەى ئەگەر پاسۆردەکەت لە بیر بچێت وەک یارمەتی دانێک بە بیرت بێنێتەوە دواتر کلیکى (Save) بکە لە دوا ویندۆس لە خوارەوە کلیکى (Start Encrypting) بکە
تێبینى // هەر جاریک کۆمبیوتەرەکەت داگیرسێنى یان رستارت ى بکەیەوە بتەوێت ئەم هاردە بکەیتەوە ئەوە داواى وشەى نهێنیت لێدەکات .
Comments powered by CComment