ئەم ماڵپەرە ( dev.tube ) کۆمەڵێكی زۆر لە ڤیدیۆی یوتیوبی ئامادە کردووە لە ماڵپەرەکەی دەربارەی پرۆگرامینگ و فێربوونی زمانەکانی کۆمپیوتەر و بەرنامەی رێژی و بابەتی تر دەرباەری کۆمپیوتەر کەڤیدیۆکان پۆلین کراون بۆ سەر بەشەکانی کۆمپیوتەر و زمانەکانی.

زۆرجار کێشەمان بۆ دروست دەبێت کە ئایە ماڵپەرەکەمان کار دەکات یان دەکرێتەوە لە وڵاتانی جیهان یان نا یان لە چ وڵاتێک کێشەی هەیە یان ئارەزوو دەکەین بزانین لەو وڵاتەی کە کێشەی هەیە لە چ شارێک !ماڵپەرەکە ناکرێتەوە جا لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( dnsmid.com ) کە دەتوانین هەر ماڵپەرێک ئارەزوو بکەن پێی بپشکنن لە هەموو وڵاتانی جیهان، یان لە زۆربەی شارەکانی وڵاتێک پشکنینی بۆ بکەن کە ئایە وەڵام هەیە بۆ ماڵپەرەکە لە شوێنەکان یان نا.

زۆر جار ئێمە زانیاریمان بۆ دێت کە گوایە ماڵپەرێک ناپارێزراوە یان ڤایرۆسی تێدایە یان فایلی هاکی تێدایە رەنگە بوێری ئەوەمان نەبێت بیکەینەوە جا لێرەدا دەتوانیت لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەی خوارەوە ماڵپەرەکان بپشکنین کە پارێزراوە یان نا ئینجا ماڵپەرەکە بکەینەوە کە یەكێک لە لینکەکان تایبەتە بە لینکی گۆگوڵ و دوو لینکەکەی تریش سکانی ماڵپەرەکان دەکات لە زۆرترین ئەنتی ڤایرۆسەکانی جیهاندا .
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانە دەتوانین هەر ماڵپەرێک کە مەبەستان بێت تاقی بکەنەوە کە لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان دەکرێتەوە یان یان یان ماڵپەرەکە کاریە و کاردەکات یان وەستاوە ؟ لەبەر هەر هۆیەک بێت هێرشی هاک بێت یان ... هتد.

ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم , ماڵپەری چوارەم ، ماڵپەری پێنجەم
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە چەند ماڵپەرێک بۆ بەسەکردنەوەی ( DNS ) ماڵپەرەکان کە تیایدا دەتوانین بە داخڵ کردنی ئەم ماڵپەرانەی کە مەبەستانە لەناو ماڵپەری بەسەکردنەوەی ( DNS ) بزانن کە ئایە ماڵپەرەکە ( DNS ) ی چیە؟ لە هەر وڵاتێک یان لە چ وڵاتێک دەکرێتەوە لە چ وڵاتێکیش کێشەی هەیە کە بە چەندەها جۆری ( DNS ) دەتوانین ماڵپەرەکان ( Check ) بکەنەوە. ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم

بەرنامەی ( Cyberduck ) یەکێکە لە بەرنامەکانی بەرزکردنەوە ( Upload ) و دابەزاندنی ( Download ) فایلەکان لە سێرڤەری ماڵپەرە بۆ ناو کۆمپیوتەر و بە پێچەوانەوەش کە بۆ هەردوو جۆری سیستەمی ماکنتۆش و ویندۆز دروست کراوە .

لە رێگایی ماڵپەری ( Statcounter ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سەرژمێری ماڵپەرەکەتان بکەن واتا زانیاری وەرگرن لەسەر ماڵپەرەکەتان کە ژمارەی سەردانەکان چەندە یان لە کام وڵات و شاری جیهان ماڵپەرەکەت کراوەتەوە یان لەسەر چ جۆرە ئامێرێک ماڵپەرەکەت کراوەتەوە وەکو چ جۆرە مۆبایلێک یان چ جۆرە سیستەمێکی کۆمپیوتەر یان چ جۆرە براوزەرێکی کۆمپیوتەر یان کام لە لینکەکان سەردانیان زۆرە یان چ جۆرە وشەیەک لە گەران بە کارهاتووە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکەت یان وەرگرتنی زانیاری لەسەر سەردان کەرەکان لەسەر نەخشە یان زانینی رێژەی کردنەوەی ماڵپەرەکەتان بە شێوەی راستەوخۆ یان لە رێگایی سۆشیەل یان لە رێگایی گەران یان زانیاری زۆر لەسەر هەر سەردان کەرێک وەکو زانینی ( IP ) کۆمپیوتەر و بەرواری سەردان کردن و ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری تر لەسەر سەردانی کردنی ماڵپەرەکەت، کە بەم شیوەیە دەتوانیت ئەم سەرژمێریە بۆ ماڵپەرەکەتان بە کاربێنن سەرات دەبێت خۆت تۆمار بکەیت لە ( Statcounter ) کلیک لێرە بکە پاشان پاشان کۆدێک هەیە دەبێت داخڵی ماڵپەرەکەت بکەیت بۆ چۆنیەتی داخڵی کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت کلیک لێرە بکە ، یان بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، ڤیدیۆی دووەم، پاش داخڵ کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت پاشان (Login) ی ماڵپەری ( statcounter.com ) بکە و زانیاریەکان لەسەر ماڵپەرەکەت بە دەست بهێنە.

لێرەدا زمانی کوردیم بۆ ئامادە کردوون بۆ سکریپتی جووملە کە هەروەک دەزانن ئەم سکریپتە بە کاردێت بۆ دروست کردنی ماڵپەر، کە بۆ زۆربەی وەشانەکانی جووملە دەبێت بۆ بە کوردی کردنی فرۆنت و باکی سکریپتی جووملە واتا دەتوانیت هەم ئەدمینی ماڵپەر و ماڵپەری سەرەکی بیکەیت بە کوردی.

زمانی کوردی بۆ جووملە ![]()
زۆرچار کاتێک هەندێک ماڵپەر دەکەینەوە دەبینین لە لای چەپی تابی ماڵپەرەکە لە براوزەرەکە لۆگۆیەک یان ئایکۆنێک هەیە تایبەت بە ماڵپەرەکە کە خاوەن ماڵپەرەکە خۆی دایناوە جا لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی دانانی ئەم لۆگۆیە بۆ ماڵپەرەکەمان، سەرەتا دەبێت ئەم ماڵپەرە بکەیتەوە کلیک بکە پاشان لە بەشی ( IMGAE ) وێنەیەک هەڵبژێرە بۆ دانان ئەم وێنەیە وەکو لۆگۆی ماڵپەرەکەت، پاشان کلیک لەسەر ( Create Favicon ) بکە پاشان ئەم کۆدەی لە خوارەوەی لۆگۆی ماڵپەرەکەت هەیە لە ماڵپەرەکە کۆپی بکە و پاشان لە پەرێ ( Index ) لە ماڵپەرەکەت لە خوارەوی ( Head ) ی دۆکیمێنتی ( HTML ) پەیست بکە پاشان کلیک لەسەر ( Download the generated favicon ) بکە لە ماڵپەرەکە ئایکۆنەکان دابەزێنە و بیخە ناو فۆڵدەر ماڵپەرەکەت و ( Extract ) ئایکۆنەکان بکە بۆ ناو ماڵپەرەکەت بەم شێوەیە لۆگۆ بۆ ماڵپەرەکەت دروست دەبێت لەسەر براوزەرەکانی ئینتەرنێت .
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە
![]()
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە بە داخڵ کردنی هەر ماڵپەرێک لەناویدا زانیاریت دەداتێ دەربارەی ماڵپەرەکە زانیاری وەک دەربارەی بەرواری تۆمار و نوێ کردنەوە و بەسەرچونی ماڵپەر و یان لەسەر کام سێرڤەرە یان زانیاری لەسەر ناونیشان و ... هتد.
ماڵپەری یەکەم دووەم سێ یەم چوارەم پێنجەم شەشەم حەوتەم

ئامرازی ( plupload 3.1.3 ) ئامرازێکی خۆرایە جاڤا سکریپت بەکاردێنێت بۆ بەرزکردنەوەی فایلەکان بە کۆمەڵ یان بە تاک بۆ ناو ماڵپەر کە ئامرازەکە سەرەتا لەسەر ماڵپەرەکە دادەمەزرێت دوای بەکاردەهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی فایلەکان بۆ ناو ماڵپەر کە زمانی کوردیش بۆ ئامرازەکە هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە ڤیدیۆی دووەم بۆ بینینی نموونەیەک کلیک بکە

ئامرازی plupload بە کوردی 3.1.3 ![]()
ئامرازی ( plupload 3.1.3 ) ئامرازێکی خۆرایە جاڤا سکریپت بەکاردێنێت بۆ بەرزکردنەوەی فایلەکان بە کۆمەڵ یان بە تاک بۆ ناو ماڵپەر کە ئامرازەکە سەرەتا لەسەر ماڵپەرەکە دادەمەزرێت دوای بەکاردەهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی فایلەکان بۆ ناو ماڵپەر کە زمانی کوردیش بۆ ئامرازەکە هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە ڤیدیۆی دووەم بۆ بینینی نموونەیەک کلیک بکە

ئامرازی plupload بە کوردی 3.1.3 ![]()
لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی گەران لە ناو هەر ماڵپەرێک گەر بێت و ماڵپەرەکە ئامرازی گەرانیشی نەىیت بۆ گەرانی بە دوای هەربابەتێک ئەویش لە رێگایی بەکارهێنانی گەرانی گۆوگڵەوە بەم شێوەیە:
سەرەتا ماڵپەری گۆوگڵ بکەوە ( www.google.com ) پاشان لە گەرانەکە بنووسە بۆ نموونە ( site: www.bijmer.com computer ) کە تۆ دەتوانیت لە شوێنی ماڵپەری بژمێر ئەو ماڵپەرە داخڵ بکەیت کە ئارەزوو دەکەیت بگەریت لەناویدا لە شوێنی ( computer ) دەتوانیت ئەو وشەیە بنووسیت کە ئارەزووی دەکەیت بگەرێت بە دوای ئەم وشەیە لەناو ماڵپەرەکەدا، بەم شێوەیە دەتوانیت گەران ئەنجام بدەیت بۆ هەر وشەیەک لەناو هەر ماڵپەرێکی جیهاندا لە ماڵپەری گۆوگڵدا.

لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ماڵپەرەکانەوە دەتوانیت هەر ماڵپەرێک
کە ئارەزوو بکەیت داخڵی ماڵپەرەکان بکەیت و بە هۆیەوە نرخی خەملێنراوی ماڵپەرەکە بزانیت.

بەرنامەی ( Brackets 1.14 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ کاری پرۆگرامینگ واتا بۆ نووسینەوە و دەستکاری کردنی کۆدەکانی زمانی پرۆگرامینگ وەکو ( HTML, PHP , JAVA , C++ , CSS, ... هتد ) کە ئاسانکاری زۆرت بۆ دەکات بۆ نووسینی کۆدەکان، گەر بێت و بە تەواوەتی هەموو کۆدەکانیشت لە یاد نە بێت کۆدەکانت بۆ دیاری دەکات، لەگەڵ هەبوونی چەندین کەرستەی پێویست لەناو بەرنامەکە بۆ ئاسانکاری کاری پرۆگرامینگ .
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە

بەرنامەی Brackets 1.14 ![]()
پەڕەى 1 لەکۆى 2 پەڕەدا