داخستن و کردنەوەی پاراستنی میمۆری

لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی ئەو میمۆری یان فلاش میمۆریانە کە قوفڵ کراون و ناتوانین دەستکاریان بکەین واتا ناتوانین فۆرماتیان بکەین یان فایل زیاد و کەم بکەین لە ناویدا قوفڵەکەیان لەسەر لابەرین یان چۆن قوفڵیان بکەین بەم شێوەیە سەرەتا ( CMD ) بە شێوەی ( administrator ) بکەوە پاشان بنووسە ( Diskpart ) پاشان بنووسە ( list disk ) بۆ ئەوەی لستی میمۆریەکان ببینیت و هەڵیان بژێریت پاش بینینی لیستەکە کام میمۆری ئارەزوو بکەیت هەڵیبژێرە بەم شێوەیە ( Select Disk X ) X بریتیە لە ژمارەی دسکەکە پاشان بۆ قوفڵ کردنی میمۆری بنووسە ( attributes volume set readonly ) بۆ لابردنی قەفڵ بنووسە ( attributes disk clear readonly )  

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 1025
کۆمێنت بنووسە (5 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Disk redactor 1.2

زۆر جار ئێمە هەندێک زانیاری یان وێنە یان ڤیدیۆ یان هەر فایلێکی تایبەتمان هەیە لە هاردی کۆمپیوتەرەکەمان ترسی ئەوەمان هەیە دوای سرانەوەی فایلەکان لە هاردی کۆمپیوتەرەکەمان فایلکان جارێکی تر بهێندرێتەوە بە بەرنامەکانی ریکۆڤیری ( Recovery ) کە کاتێک ئارەزوو بکەین  هاردی کۆمپیوتەرەکەمان وەلا بنێن لەبەر هەر هۆکارێک بێت، جا بۆ ئەوەی بتوانین هەموو فایلە سراوەکانی ناو کۆمپیوتەرەکامان بە یەکجارەکی بسرینەوە و جارێکی تر بە بەرنامەکانی ریکۆڤێری نەهێندرێتەوە ئەوا دەتوانیت بەرنامەی ( Disk redactor 1.2 ) بە کاربهێنین بۆ ئەم مەبەستە کە  کاری بەرنامەکە بریتیە لە سرینەوەی فایلە سراوەکان لە هارد و میمۆری و ... هتد بە یەکجارەکی بۆ ئەوەی جارێکی تر بە هیچ بەرنامەیەکی ریکۆڤێری فایلەکان نەهێندریتەوە.

 

Downloads:

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 3515
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

قوفڵ کردنی فۆڵدەرەکانی کۆمپیوتەر

لێرەدا بەرنامەی ( 7.1 Secret Folder ) بۆ ئامادە کردوون کە بەرنامەیەکی بە خۆرایە و زۆر چاکە کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە قوفڵ کردن و شاردنەوەی فۆڵدەرەکان بە وشەی نهێنی ( Password ) کە دەتوانیت فۆڵدەرێک یان کۆمەڵێک فۆڵدەر بە یەکەوە بیان شاریتەوە و قوفڵیان بکەیت هەروەها هەر کاتێک وشەی نهێنیت لە یاد چوو دەتوانیت لە رێگایی ( E-mail ) بیهێنیتەوە کە کاتێک پێشتر داخڵی بەرنامەکەت کردووە.

کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ

  

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 3592
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Eraser 6.2

ئێمە کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەر دەکەین رەنگە کۆمەڵێك زانیاری گرینگ لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان  بە کاربهێنین وەکو داخڵ کردنی وشەی نهێنی یان ماستەر کارت یان هەر زانیارێكی تری نهێنی جا کاتێک ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین زانیاریەکان لەسەر کۆمپیوتەرەکامان بسرینەوە لە رێگایی ( Delete) کردنی فایلەکان ئەو فایلانەکان بە یەکجارەکی لەناو کۆمپیوتەرەکەمان ناسرێتەوە بەڵکو هەرکاتێک بەرنامەیەکی ( Recovery ) هێنانەوەی فایلەکان بە کاربهێنرێت فایلە سراوەکان دووبارە دەدۆزرێنەوە جا بۆ ئەم مەبەست بەرنامەی ( Eraser ) دەتوانێت بە شێوەیەک فایلەکان بسرێتەوە کە جارێکی تر بە هیچ بەرنامەیەکی ( Recovery ) هێنانەوەی فایلەکان نەهێندرێتەوە.

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 3635
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Anti Porn 27 + کراک

بەرنامەی ( Anti Porn ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ داخستنی ماڵپەرە نەشیاوەکان ( SEX ) کە لێرەدا بەرنامەکەم بۆ ئامادە کردوون لەگەل کراکەکەی کە دەتوانیت وشەی نهێنی لەسەر بەرنامەکە دابنێت و تەنها خۆت بتوانیت مۆدەکان بگۆرێت، کاتێک ئەم بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دادەنێت هەر کاتێک لە هەر براوزەرێک ماڵپەرێک یان بابەتێکی ( Sexy ) بکرێتەوە بە شێوەی خۆکار بەرنامەکە دایدەخات هەروەها   دەتوانیت وا بکەیت تەنها کۆمەلێک ماڵپەر بکرێتەوە ئەوانی تر هەموو دابخرێت یان دەتوانیت کۆمەڵێك ماڵپەر ( سایت ) داخڵ بکەیت بۆ ئەوەی نەکرێتەوە یان دەتوانیت سنوور بۆ یاریەکان و سۆشیەڵەکان و  چاتەکان دابنێت کە دیاری بکەیت تەنها لەم ماوەی تۆ دیاری کردووە بتوانیت منداڵەکان یاری بکەن یان  چات بکەن دوای ئەو ماوەی تۆ دیاریت کردووە چاتەکان و سۆشیەڵەکان و یاریەکان کار نەکەن ، هەروەها  دەتوانیت دیاری بکەیت ماوەی چەند کۆمپیوتەرەکە کار بکات و دوای بە شێوەی خۆکار  بکوژێتەوە یان  دیاری بکەیت بۆ ماوی چەند هێلی ئینتەرنێت چالاک بێت و دوای بوەستێت لەگەڵ چەندنین سوودی تر تری ئەم بەرنامە. 

خوازراوەکان, پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 7046
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی PDF Encrypt

لێرەدا بەرنامەی ( PDF Encrypt ) بۆ ئامادە کردوون کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە  بۆ پاراستنی فایلەکانی  ( PDFدژی کۆپی کردن کە دەتوانیت وشەی نهێنی لەسەر ( PDF ) کان دابنێت و هەروەها دەتوانیت  دیاری بکەیت ئەو کەسەی کە فایلەکە دەکاتەوە تاکو چ ئاستێک دەسەڵاتی هەبێت بۆ نموونە نەتوانێت کاری چاپکردن بکات یان نەتوانێت دەستکاری تێکستەکان بکات یان نەتوانێت کۆپی کردن بکات یان ... هتد کە بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت ئەم دەسەڵاتەیان پێ بدەیت یان بە پێچەوانەوە.

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 3933
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

سرینەوەی ڤایرۆسی شۆرکەت

لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون ئەویش بەرنامەی ( 1.0 Shortcut Virus Removerکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە سرینەوەی ڤایرۆسی شۆرکەت لە میمۆری و فلاش میمۆریەکان و  میدیاکانی تر وەکو سیدی و دیڤیدی و ... هتد ، کە بەکارهێنانی بەرنامەکەش بەم شێوەیەیە سەرەتا دوای کردنەوەی بەرنامەکە لە شوێنی ( Driver letter ) ناوی ئەو میدیایە یان ئەو فلاش میمۆریە یان میمۆریە بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت سکانی بکەیت بۆ نموونە گەر بێت فلاش میمۆریەکەت لە بەشی ( H ) بێت لە کۆمپیوتەرەکەت ئەوا لە بەشی ( Driver letter ) بنووسە ( H ) پاشان کلیک لەسەر ( Clean Virus ) بکە بۆ سکان کردن و سرینەوەی ڤایرۆسەکان.

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 4803
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

ڤاکسینی Panda USB 1.0

لێرەدا ڤاکسینی ( Panda USB 1.0 ) بۆ ئامادە کردوون کە یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی  کۆمپیوتەرەکەت  لە بوونی ڤایرۆس بە تایبەتی ڤایرۆسی ( Autorun ) کە لە رێگایی فلاش میمۆری یان میمۆری یان سیدی و دیڤیدی یان هەر میدیایەکی تر لەم جۆرانەوە داخڵی کۆمپیوتەرەکەت ببێت.

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 5072
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

داخستن و کردنەوەی فایلەکانی RAR

لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون ئەویش بەرنامەی ( RAR Unlocker  ) کە یەکێک لە کارەکانی بەرنامەکە بریتیە لە داخستن و کردنەوەی ( Lock , Unlock ) فایلەکانی رار ( RAR ).

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 4814
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی USB Disk Security 6.5

بەرنامەی ( USB Disk Security 6.5  ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە تایبەتە بە پاراستنی میمۆری و  فلاش میمۆریەکان لە ڤایرۆسەکان کە دەتوانیت فلاشەکانتان سکان بکەن دژی ڤایرۆسەکان و هەروەها رێگەگری دەکات لە ڤایرۆسەکانی ناو میمۆریەکان هەروەها لە بەشی ( Data Protectionدەتوانیت رێگری بکەیت لە کۆپی کردن داتا  لە کۆمپیوتەرەوە بۆ ناو میمۆریەکان هەروەها دەتوانیت  ماڵپەرەکان سکان بکەیت لە بوونی فایرۆس لەناویاندا لەگەڵ چەند بەشێکی بەسودی تری ئەم بەرنامە.

پاراستن-ویندۆز, USB Disk Security

  • سەردانەكان: 5033
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

Bitlocker چیەو بۆچی بەکاردێت

( Bitlocker ) بەشێکە لەبەشەکانی ویندۆز بەکاردێت بۆ پاراستنی پارتێشنەکانی کۆمپیوتەر بە  بەکارهێنانی وشەی نهێنی لەسەر پارتێشنەکان وەکو ( C , D ) کە هەرکاتێک دوای داگیرسانی کۆمپیوتەرکەت دەبێت لە ( Bitlocker ) لەسەر پارتێشنەکان وشەی نهێنی داخڵ بکەیت بۆ کردنەوەی  پارتێشنەکان،  بەکارهێنانیشی زۆر ئاسانە سەرەتا ئەو پارتێشنەی کە مەبەستتە دەبێت دیاری بکەیت پاشان کلیکی لای لارست لەسەر پارتێشنەکە بکە و ( Turn On Bitlocker ) هەڵبژێرە پاشان Use Password to Unlock )  هەڵبژێرە و پاشان وشەی نهینی داخڵ بکە و پاشان یەکێک لە هەڵبژاردەکان هەڵبژێرە بۆ پاراستنی کۆدی هێنانەوەی ووشەی نهێنی پارتێشنەکە کاتێک کە  وشەی نهێنیت لە یاد بچێت و کۆدەکە لە شوێنێک هەڵی بگرە پاشان ( Encrypt Used Disk Space Only ) هەڵبژێرە و پاشان ( Compatible Mode ) هەڵبژێرەو کلیک لەسەر ( Start encrypting ) بەم شێوەیە پارتێشنەکە بە وشەی نهێنی پارێزراو دەبێت هەرکاتتێک ئارەزوت کرد داخڵی ئەم پارتێشنە ببیت دەبێت وشەی نهێنی داخڵ بکەیت بۆ کردنەوەی پارتێشنەکە.

* ئاگاداربە گەر بێت ئەو پارتێشنەی کە بە وشەی نهێنی پاراستووتە ئارەزوو بکەیت لەسەر  کۆمپیوتەرێکی تر بیکەیتەوە رەنگە کێشەت بۆ دروست بکات و نەکرێتەوە بۆیە پێویستە لەسەر ئەو  کۆمپیوتەرەی کە وشەی نهێنیت لەسەر پارتێشنەکە داناوە ( Bitlocker  ) لەسەری لابەریت ئینجا لە کۆمپیوتەرێکی تر بیکەیتەوە

بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 5503
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چالاک کردن و ناچالاک کردنی بەرنامە و ماڵپەرەکان

لێرەدا بەرنامەی ( Sevnsoft WebPatrol Free 5.2 ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی کۆنترۆلی ماڵپەرەکان و بەرنامەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەتان بکەن واتا لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین وا بکەیت ئەو ماڵپەرانەی یان ئەو بەرنامانەی کە مەبەستانە چالاکی بکەیت  یان ناچالاکی بکەیت واتا بکرێتەوە یان دابخرێت ئەوەیش بە داخڵ کردنی بەرنامە و ماڵپەرەکان  لەناو لستی رێگە پێدراو رێگەپێنەدراو لەناو بەرنامەکەدا هەروەها لە بەشەی ماڵپەرەکان کەتەلۆگی ماڵپەرەکان هەیە کە لە چەند بەشێک پێکهاتووە کە دەتوانیت دیاری بکەیت  کام ماڵپەرەکان تایبەت بە بەشەکەوە بلۆکی بکەیت یان چالاکی بکەیت هەروەها لە بەشی  کۆنترۆل کردنی کات دەتوانیت دیاری بکەن لە کام رۆژ یان کات ماڵپەرەکان یان بەرنامەکان بلۆک  بکرێن یان چالاک بکرێن بە شێوەی خۆکار، هەروەها دەتوانیت بەرنامەکە بە پاسوۆرد دابخەیت.

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 8747
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پاراستنی فەیسبووک لە هاک کردن

لێرەدا باس لە چەند رێگایەک دەکەین بۆ چۆنیەتی پاراستنی فیسبووکەکەمان لە هاک کردن:

 ١. سەرەتا پێویستە کۆمپیوتەرەکامان ئەنتی ڤایرۆسێکی باشی لەسەر بێت وەکو:  ( Avira یان Kaspersky یان  NOD32  یان Bitdefender یان McAfee  یان Norton یان ... هتد) بۆ پاراستنی کۆمپیتەرەکەت لە هەر ڤایرۆسێکی هاکی، لەگەل دانانی بەرنامەکانی دژە سیخوری  ( Anti SPYکە هەندێک لە ئەنتی ڤایرۆسە بە پارەکان ئەم بەشە و بەشی تریان تێدایە بۆ پاراستنی  ( Mail و ێبسایت و تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و... هتد لە هاک کردن.

 ٢. واباشتر هەمیشە فەیسبوکەکەمان تەنها لەسەر کۆمپیتەرەکەی خۆمان بکەینەوە جگە لە کۆمپیوتەری تر چونکە رەنگە کاتێک لە قاوەخانەیەک یان کافتریایەک فەیسبووکەکەت بکەیتەوە واتا لەسەر کۆمپیتەرێکی تر هاک بکرێن بە هۆی بەرنامەی ( Keylogger  ) کە بەکاردێت

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 30387
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

شاردنه‌وه‌ی فایل و فۆڵدەر لە فلاش میمۆری

لێره‌دا به‌رنامه‌یه‌کم بۆ ئاماده‌ کردوون که‌ کاری به‌رنامه‌که‌ بریتیه‌ له‌ شاردنه‌وه‌ی فایل و فۆڵده‌ر کە مه‌به‌ستتە له‌ شاردنه‌وه‌ی فایل واتا کاتێک فایلێک ده‌شاریته‌وه‌ نه‌توانرێت ببنرێت یان بکرێته‌وه‌ جا ئه‌م به‌رنامه‌ ( Wise Folder Hider ) ده‌توانێت ئه‌م کاره‌ بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت بێت ده‌توانیت فایلێک بشاریته‌وه‌ له‌ ناو فلاش میمۆریش که‌ نه‌تواندرێت بکرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانیت وشه‌ی نهێنی بۆ به‌رنامه‌که‌ دابنێت و که‌سی تر نه‌توانێت فایله‌کان ببینێت.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن                        قەبارە:٣ مب

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 5228
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

به‌رنامه‌ی Easy File Locker

 لێره‌دا به‌رنامه‌ی ( Easy File Locker ) بۆ ئاماده‌ کردوون که‌ کاری به‌رنامه‌که‌ بریتیه‌ له‌ پاراستنی فایل و فۆڵده‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌مان به‌ وشه‌ی نهێنی و شاردنه‌وه‌یان واتا ناتوانرێت ببینرێت.

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ ٣٢ بت                 قەبارە:٣١٦ کب

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ ٦٤ بت                 قەبارە:٣٧٠ کب

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 4626
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

پەڕەى 1 لەکۆى 2 پەڕەدا

BIJMER.com