بەرنامەی ( LibreOffice 25.8 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بە خۆرایە و داوای مۆڵەت ناکات بۆ بەگەرخستنی بەشەکانی، کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی کار لەسەر فایلەکانی ( Word, Excel, Power Point , HTML, Pdf ،... هتد ) بکەیت، کە بەرنامەکە هەڵبژاردنی زۆری تێدایە بۆ کارکردن لەسەر فایلەکان، کە دەتوانیت ئەم بەرنامە بەگەر بخەیت لەسەر زۆربەی سیستەمەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل.

بە پێویستم زانی ئەم ڤیدیۆ فێرکاریە ئامادە بکەم کە باس لەوە دەکات کە چۆن پارچە ڤیدیۆ یان ڤیدیۆ کلیپ دەربهێنین لە کامێرایی چاودێری ( Security Camera ) پاشان راستەوخۆ بیخەینە سەر فلاش میمۆری لە بری ئەوەی بە کامێرایی مۆبایل پارچە ڤیدیۆکانی کامێرایی چاودێری تۆمار بکەین.

لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی ئەو میمۆری یان فلاش میمۆریانە کە قوفڵ کراون و ناتوانین دەستکاریان بکەین واتا ناتوانین فۆرماتیان بکەین یان فایل زیاد و کەم بکەین لە ناویدا قوفڵەکەیان لەسەر لابەرین یان چۆن قوفڵیان بکەین بەم شێوەیە سەرەتا ( CMD ) بە شێوەی ( administrator ) بکەوە پاشان بنووسە ( Diskpart ) پاشان بنووسە ( list disk ) بۆ ئەوەی لستی میمۆریەکان ببینیت و هەڵیان بژێریت پاش بینینی لیستەکە کام میمۆری ئارەزوو بکەیت هەڵیبژێرە بەم شێوەیە ( Select Disk X ) X بریتیە لە ژمارەی دسکەکە پاشان بۆ قوفڵ کردنی میمۆری بنووسە ( attributes volume set readonly ) بۆ لابردنی قەفڵ بنووسە ( attributes disk clear readonly )

سیستەمی ( Hiren's BootCD PE x64 (v1.0.8) ) ویندۆزێکی پۆرتەبڵە و لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە بەرنامەی تێدایە کە دەتوانیت بێ دامەزراندنی ئەم ویندۆزە لەسەر کۆمپیوتەر بەگەری بخەیت و کاری لەسەر بکەیت کە ویندۆزەکە و بەرنامەکانی ناویشی پۆرتەبڵە و پێویست بە ( Setup ) کردن ناکات کە دەتوانیت لە زۆر بواردا سوودی لێ ببینیت، کە لیستی بەرنامەکانی ناوی ئەمانەن کلیک لێرە بک

کلیک لێڕە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە: ٣ گێگا
لە رێگایی ئەم بەرنامە بچووکەی بۆم ئامادە کردوون دەتوانین زۆر بە ئاسانی دەنگ لە مۆبایلە بگوازنەوە بۆ کۆمپیوتەر واتا هەر کاتێک فایلێکی دەنگ یان ڤیدیۆ بەگەر بخەیت لەسەر مۆبایلەکەت ئەوا راستەوخۆ دەنگەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەش کار دەکات بەم شێوەیە سەرەتا دەبێت ئەم بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت هەبێت ( Bluetooth Audio Receiver ) کلیک لێرە بکە پاشان لە رێگایی ( Bluetooth ) کۆمپیوتەرکەت کۆنێکتی مۆبایلەکەت بکە پاشان بەرنامەکە بکەوەو کلیک لەسەر ناوی مۆبایلەکەت بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Open Connection )بکە، بەم شێوەیە دەنگ دەگوازرێتەوە لە مۆبایلەوە بۆ کۆمپیوتەر.

لە رێگایی ماڵپەری ( terabox ) دەتوانیت بە قەبارەی ١ تێرابایت واتا ١٠٢٤ گێگا بۆشایی بە دەست بهێنیت بە خۆرایی بۆ هەڵگرتنی فایلەکانت لە ناویدا کە تەنها پێویست بە خۆتۆمارکردن دەکات بۆ بە دەست هێنانی ئەم بۆشایە، کە دەتوانت لە رێگایی بەرنامەوە بیکەیتەوە بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل یان لە رێگایی ماڵپەر.

فەرهەنگی ( tradukka ) فەرهەنگێكی زۆر چاکە کە دەتوانێت کاری وەرگێری بکات زیاتر لە ١٠٠ زمانی جیهانی بە وشە و رستە کە تەنانەت زمانی کوردیشی تێدایە کە زۆر بە سەرکەووتوی کاری وەرگێران دەکات، کە دەتوانیت بە شێوەی بەرنامەی مۆبایلیش بە کاریبێنیت هەروەها دەتوانیت وەکو درێژکراوەش دامەزرێنیتە ناو براوزەرەکات .

هەندێک جار دەبینین هەندێک کیبۆرد هەیە لە بەشی زمان گۆرین پێویستمان پێان نیە بەڵام لەبەشی ( Settings ) دیار نین لە ویندۆز بۆ ئەوەی بیان سرینەوە جا یەكێک لە رێگە چارەکان ئەوەیە لە رێگایی ( Powershell ) ئەو کیبۆردەی کە مەبەستمانە بی هێلینەوە ئەوانی تریش بسرینەوە پاشان ئەو کیبۆردانەی کە مەبەستمانە دایان بنێنەوە بەم شێوەیە سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Powershell ) پاشان ئەم کۆماندە ( Run ) بکە ( Set-WinUserLanguageList en-US ) پاشان ویندۆزەکەیت ( Sight out ) بکە بەم شێوەیە هەموو کیبۆردەکانی تر دەسرێنەوە و تەنها کیبۆردی ئینگلیزی ئەمریکی دەمێنێتەوە پاشان دەتوانیت کیبۆردەکانی تر وەکو کوردی و عربی و ... هتد زیاد بکەیت.

زۆر رێگا و مەبەست هەیە بۆ ئاگاداربوون لە کەش و هەوا وەکو بەرنامە و درێژکراوە و ماڵپەر و ... هتد ،جا لێرەدا دوو درێژکراوەی ( Extension ) زۆر چاکمان بۆ ئامادە کردوون کە زیاد دەکرێت لە براوزەرەکانتان ( Edge , Chrome )و بە خۆراین بۆ زانینی کەش و هەوای شارەکەتان کە بە وردی و دروستی کە تیایدا زانیاریت دەداتێ دەربارەی پلەی گەرم و کەش و هەوای رۆژەکان و رادەی شێ و رادەی باران بارین و ... هتد.

کلیک لەسەر لینکەکان بکە بۆ دەبەزاندن لینکی یەکەم ، لینکی دووەم
لێرەدا فێرکایەکی ڤیدیۆم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی کە باس لەوە دەکات کە چۆن بتوانین تۆمارە ( Record ) ڤیدیۆکانی ناو هارد ئامێری کامێرایی چاودێری ( DVR/NVR ) هەڵبگرینە ناو ( Cloud )ی بۆشایی ئینتەرنێت بۆ ئەوەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆیانە لە هاردی کامێرایی چاودێری و ئینتەرێتیش هەبێت هەروەها هەر کاتێک لەبەر هەر هۆکرێک بێت گەر بێت هارد یان ئامێری کامێرایی چاودێری لەدەست بدەین بتوانین جارێکی تر تۆمارە ڤیدۆکان لە ئینتەرنێت ببینینەوە.

لە رێگایی ئەم درێژکراوەدا دەتوانیت زۆر بە ئاسانی لە کۆمپیوتەرێکەوە داخڵ کۆمپیوتەرێکی تر ببت و ریمۆتی بکەیت و یارمەتی بەرامبەرەکەت بدەیت و کارەکانی بۆ ئەنجام بدەیت، کە ئەم درێژکراوە لە بەرنامەی ( Google Chrome ) زیاد دەکرێت و کاری لەسەر دەکرێت کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ براوزەری ( Google chrome ) پاش کردنەوەی براوزەری ( Google chrome ) چالاک کردنی ئەم درێژکراوە لە بەشی ( Extension ) کلیک لەسەر ئایکۆنی درێژکراوەکە بکە پاشان کلیک لەسەر بەشی ( Remote Support ) بکە پاشان ئەگەر ئارەزوو بکەیت کۆمپیوتەرێکی تر ریمۆتی کۆمپیوتەرەکەی تۆ بکات لە بەشی ( Share this screen ) کلیک لەسەر ( Generate code ) بکەو کۆدەکە بدە بە بەرامبەرەکەت و پاشان قبوڵی داخوازی ئەو بکە بۆ ریمۆت کردنی کۆمپیوترەکەت، بە هەمان شێوە ئەگەر ئارەزوو بکەیت داخڵ کۆمپیوتەرێکی تر ببت لەبەشی ( Connect to another computer ) کۆد لە بەرامبەرەکەت وەبگرە و داخڵ ئەم بەشەی بکە و پاشان کلیک لەسەر ( connect ) بکە.

ئەم یارییە بەشی دووەمی زنجیرە یارییەکانی فارکڕای ە، کە یەکەم وەشانی لەلایەن Crytek دروست کراوە، بەڵام ھییچ ڕۆڵێکی نەبووە لە دروستکردنی ئەم ژمارەیەدا. چیرۆکی ئەم یارییە لە ئەفریقا ڕوودەدات. لەم یارییەدا تووشی مێشوولەی مەلاریا دەبیت و دوای ئەوە دەبێت لە ئەفریقا بۆ دوو گرووپی جوداخواز کار بکەیت و دواتر کەسێک ڕێنماییت دەکات و دەڵێت بۆ ئازادی ئەفریقا دەبێت ئەڵماسەکانی ئەو دوو گرووپە و ھەموو ئەو گرووپە وەربگریتەوە لەناوببە و لەکۆتایی یارییەکەدا دوو بژاردەت لەبەردەمدایە: چالاککردنی داینامیت و بلۆککردنی ڕێگاکە، یان گەیاندنی ئەڵماس بۆ سنوور و ئازادکردنی ڕێگاکە بۆ ئەوەی خەڵک کۆچ بکەن بۆ وڵاتێکی تر، ھەروەھا لەم یارییەدا ١٢ کارەکتەری دڵخوازت ھەیە بۆیاری.
سیستەمی داواکراو بۆ یاری کردن :
Operating system Microsoft Windows XP or Windows Vista (64-bit versions)
Processor Intel Pentium 4 @ 3.2 GHz, Intel Pentium D @ 2.66 GHz, AMD Athlon 64 3500+ @ 2.2 GHz, or better
RAM 2 GB
Video card 256 MB, Shader Model 3 required, NVIDIA GeForce 6800, ATI Radeon RX1650, or better
Hard drive 12 GB available storage
DirectX version DirectX 10

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی یاریەکە بە ڤیدیۆ ڤیدیۆ دووەم
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە: ٣.٥ گێگا
بەرنامەی ( Grammarly ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ دۆزینەوەی هەڵەکانی گرامەری زمانی ئینگلیزی لە بەرنامەکان وەکو ( Word, excel ... هتد ) کە هەڵەکانت بۆ دیاری دەکات تۆش دەتوانیت راستیان بکەیتەوە جا لێرەدا وەشانێکم بۆ ئامادە کردوون کە بە شێوەکی زۆر ئاسان کار دەکات هەڵەکان دەدۆزێتەوە کە گرینگی ئەم وەشانە ئەوەیە کاتێک هەڵەیەک دەبێیت لە گرامەر لە دەستی راست ئاگاداریت دەکاتەوە هەروەها کاتێک کلیک لەسەر وشەکەش دەکەیت وشە راستەکەت بۆ دیاری دەکات بە شێوەکی جیاواز تر لە وەشانەکانی تر.

لێرەدا پەرتووکێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون بۆ فێربوونی بەرنامەی فۆتۆشۆپ ( Photoshop CS5 ) بە زمانی کوردی کە بە وێنە و نووسراو باس لە بەشەکان و بەکارهێنانی بەرنامەی فۆتۆشۆپ دەکات.

زۆرجار لەبەر هەر هۆکارێک بێت پێسوتمان دەبێت مۆلەت ( Licence ) ئۆفیسەکەمان لابەرین یان بیگۆرین کە ئەگەر بمانەوەێت مۆڵەتی ئۆفیسەکەمان لابەرین بە سرینەوەی بەرنامە ئۆفیس لە ویندۆزیش ناسرێتەوە کە بۆ ئەم مەبەستە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم مۆڵەتە یان لایسێنسە لابەرین سەرەتا دەبێت بزانین فۆلدەری ئۆفیسەکەمان لە کوێن لە کۆمپیوتەر بۆ نموونە : C:\Program Files\Microsoft Office\Office16 دەبێت لە فؤلدەری ئۆفیس بە دوای ئەم فۆڵدەرە بگەرێن کە ئەم فایلەی تێدایە ( OSPP.VBS ) پاشان ( CMD ) بکەوە لە Administrator پاشان ئەم فۆڵدەرە بکەوە کە فایلی ( OSPP.VBS ) تێدایە بۆ نەموونە بەم شێوەیە ( cd C:\Program Files\Microsoft Office\Office16 ) پاشان بنووسە:
( cscript OSPP.VBS /dstatus )
پاشان ئەو کۆدە کۆپی بکە هەر وەک لە وێنەکە دیارە:

ئەم ٥ ژمارەیە دواین کۆدی مۆڵەتی ئۆفیسەکەت تۆیە کە لای تۆ ژمارەیەکی تره دەبێت کۆپی بکەیت، پاشان لە ( CMD ) بنووسە :
( cscript OSPP.VBS /unpkey:XXXXX )
کە لە بری ( XXXXX ) دەبێت ئەو کۆدە بنووسیت لە پێشتر کۆپیت کردووە بۆ نموونە وەکو : ( cscript OSPP.VBS /unpkey:TX3T2 ) پاشان ئینتەر بکەو بەم شێوەیە مۆڵەتی ( Licence ) ئۆفیسەکەت دەسرێتەوە.
تێ بینی : بۆ دانانی مۆڵەت ( Licence ) ێکی تر, یەكێک لە بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت بکەوە وەکو ( Word ) پاشان مۆڵەتە نوێیەکە داخڵ بکە.
لێرەدا بەرنامەی ( موسوعة الصحيح البخارى ) بۆ ئامادە کردوون کە لە ٦٩ دەستنووس پێکهاتووە .
تێبینی: بەرنامەکە قەبارەکەی گەورەیە و نزیکەی ٢٥ گێگایە دەبێت بەش بەش دایان بەزێنیت.
بەشی یەکەم ، بەشی دووم ، بەشی سێ یەم ، بەشی چوارەم ، بەشی پێنجەم ، بەشی شەشەم

لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی بەرنامەی ( Adobe premiere cs3 ) کە نزیکەی ٢٠٠ لاپەرەیە کە بە وێنە و نووسراو باس لە بەرنامەکە دەکات ، کە لەلایەن بەرێز کاک شێروان احمد محمد نووسراوەتەوە.

پەرتووکی Adobe premiere cs3 ![]()
بەرنامەی ( 11 Complete Internet Repair ) بەرنامەیکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە چارەسەر کردنی زۆربەی کێشەکانی ئینتەرنێت وەک ( Reset ) کردن و چارەسەر کردنی کێشەکان و لە کاتی نەبوونی ئینتەرنێت یان باش کارنەکردنی ئینتەرنێت یان هەر کێشەیەکی تر ( Network )، هەروەک لە وێنەکەدا دیارە.

بەرنامەی Complete Internet Repair 11 ![]()
لێرەدا ئێمە باس لە رێگایی هاکینگ ناکەین بەڵکو بە پێچەوانەوە باس لە رێگایەکی زۆر چاک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانیت لە شوێنێکەوە کار لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر بکەین لە رێگایی بەرنامەی ( Anydesk ) بێ ئەوەی داوا لە بەرامبەرەکەمان بکەین کە قبوڵی ئەوەمان بکات کە داخڵ کۆمپیوتەرەکەین ببین تەنها بە زانینی ئەو وشە نهێنیە ( Password )ی کە لەسەر بەرنامەی ( Anydesk ) کەکە دانراوە بەم شێوەیە سەرەتا دەبێت ( Password ) دابنێن، بەم شێوەیە پاش کردنەوە بەرنامەی ( AnyDesk ) لە دەستی لای راست کلیک لەسەر ئەم چوار خەتەکە بکە کە بەسەر یەکەوەن پاشان (Settngs) پاشان (Permission) پاشان لەسەرەوە کلیک لەسەر ( Unlock ) بکە پاشان ( Full Access ) بکە و ( Password )ێک دابنێ لە بەشی ( Set Password ), بەم شێوەیە هەر کاتێک لە رێگایی کۆمپیوتەرێکی ترەوە ئارەزوو بکەین داخڵی ئەم کۆمپیوتەرە ببین کە وشەی نهێنی لەسەرە، دەتوانین داخڵ ببین لە رێگایی داخڵ کردنی ئەم (Password)دەی کە لەسەریەتی بێ ئەوەی کۆمپیوتەری بەرامبەر داوای قبوڵ کردن بکات!.

ماڵپەری ( www.canva.com ) ماڵپەرێکی زۆر چاکە کۆمەڵیکی زۆر خزمەتگوزاری زۆر چاک پێشکەش دەکات و کە کۆمەڵێكی زۆر نموونەی ئامادە کراوی تێدایە لەسەر بزنس کارد و پرۆشۆ و ماڵپەری و لەیتەر و لۆگۆ و پرێزنتەیشن و ... هتد کە دەتوایت بە خۆرایی دەستکاریان بکەیت و پاشان دایانبەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەتان، کە نموونە زۆر زۆری تیدایە لە زۆربەی بوارەکان هەروەها دەتوانیت دەستکاری وێنە و ڤیدیۆکان بکەیت ، هەروەها دەتوانیت فایلی دۆکیمێنتی دروست بکەیت یان دەستکاری بکەیت، هەروەها فێرکاری تێدایە بۆ چۆنیەتی دروست کردنی لۆگۆ و بانەر و کاری گرافیک و سی ڤی و ...هتد هەروەها دەتوانیت بە شێوەی بەرنامەی دایبەزێنیتە سەر سیستەمی مۆبایل و کۆمپیوتەر ، کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن .
